ڕێگریی ڕژێمی زایونی لە گەییشتنی یارمەتییەکان بە غەززە
وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی ھەڕەشە لە ھەرێمی غەززە کرد کە ئەگەر ھەڵمەتەکانی خۆڕاگری بەردەوام بکرێت ھێرشێکی توندتر دەکاتە سەر ئەم ناوچەیەو جەختی لەوەش کردەوە کە گەییشتنی ھەرچەشنە یارمەتییەک بە ھەرێمی غەززە مەرجدارە بە گەڕاندنەوەی لاشەی لەشکریانی ئیسرائیلی.
سەرباری پێداگرتنی ڕێکخراوە جۆربەجۆرەکانی جیھان و کۆڕوکۆمەڵەکانی مافی مرۆڤ لە سەر پێویستیی گەیشتنی ھەرچی خێراتری یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بۆ ھەرێمی غەززە بۆ بنیاتنانەوەی ئەم ناوچەیە، کەچی ڕژێمی منداڵکوژی زایونی ھێشتاش ڕێگرە لە بەردەم ئەم کارە.
«بنی گانتێز» وەزیری شەڕی ڕژێمی زایونی شەوی سێ شەممە جارێکی تر گەییشتنی ھەرچەشنە یارمەتییەکی بە غەززە بەستەوە بە گەڕاندنەوەی لاشەی لەشکرییە کوژراوەکان لەو ناوچەیەو ھەروەھا دانەوەی ئەو ئیسرائیلایانەی کە لە لایەن تاقمە خۆڕاگرەکانەوە قۆڵبەست کراون.
گانتێز وێڕای دان نان بەوەدا کە ئەو زەبرەی وا تاقمە خۆڕاگرەکان لە ماوەی ١٢ ڕۆژ شەڕدا لە ئیسرائیلیان وەشاندووە تەنیا دە - یەکی ئەو زەبرانەیە کە بزوتنەوەی خۆڕاگریی حیزبوڵڵا دەتوانێ لەم ڕژێمەی بوەشێنێ، پێی داگرت، پێکدادانێکی ئاڵۆز دەبێت، چونکو حیزبوڵڵا ١٠٠ ھەزار موشەکی ھەیە کە ھێندێکیان دوور بڕو کۆمەڵێکیشیان خاڵپێکن.
بەرلەمەش «بنیامیم ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی دەزگای ھەواڵگریی میسر داوای لە قاھیرە کردبوو کەبۆ گەڕاندنەوەی لاشەی لەشکرییە کوژراوەکانیان لە غەززەو ھەرو ەھا لاواز کردنی غەززە یارمەتیی تەلەبیب بدات.