پیرۆزبایی وەزیری دەرەوەی کوێت لە «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»
وەزیری دەرەوەی کوێت شەوی پێنج شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ھەڵبژێردرانی نوبراوی وەکو وەزیری کارباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پیرۆز کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «ئەحمەد ناسر موحەممەد سەباح» لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا وێڕای پیرۆزبایی کردن لە «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» خوازیاری بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندیی دوو لایەنە بوو لە بوارە جۆربەجۆرەکان و ھەروەھا ھاوکاریی ڕوولەپەرە لە ئاستی نێونەتەوەیی دا.
وەزیری دەرەوەی کوێت لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا سڵاوی گەرمی ئەمیری کوێتی بۆ کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاند.
«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان»یش لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا وێڕای سوپاسبێژی لە پەیوەندیی ھاوتا کوێتییەکەی و پێداگرتن لە سەر سیاسەتی ڕەچاوکرانی دابی دراوسێتیی لە لایەن ئێرانەوە، ڕایگەیاند:کۆماری ئیسلامیی ئێران ھیچ بەرتەسکییەکی بۆ پەرە پێ دانی ھاوکاری لە گەڵ دراوسێکان لە کەنداوی فارس دا نییەو بۆ قوڵ کردنەوەی پەیوەندیی دووقۆڵییەکانی لەگەڵ کوێت گرینگایەتییەکی تایبەتی دادەنێت.
«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بە دەنگی متمانەی نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وەکو وەزیری تازەی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەڵبژێردرا.