نیسان 21, 2022 02:38 Asia/Tehran
  • لێبوردنی نێونەتەوەیی: ھەنگاوەکانی ئیسرائیل دژی فەلەستین تاوانی دژی مرۆڤانەیە

لێبوردنی نێونەتەوەیی ئیسرائیلی بە ڕژێمێکی «ئاپارتاید» وەسف کرد و ڕایگەیاند: قەڵاچۆو ئەشکەنجەی فەلەستینییەکان و زەوت کرانی مافیان بە ھۆی ئیسرائیلەوە تاوانی دژی مرۆڤایەتییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم، ئەم ڕێکخراوەیە لە توویتێکدا نووسی: ئاپارتاید تەنیا بەشێک لە پێشترو مێژوو نییە، بەڵکو ڕاستییەکە کە ملوێنان ف فەلەستینی ھەموو ڕۆژێک لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان تاقییان کردووەتەوەو ھەرواش بەردەوامە.

ئەم ڕێکخراوەیە جەختی لەوەش کردەوە کە ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە کوشت و بڕی بەدەر لەیاسا، ڕاپێچ کردنی سەرەڕۆیانە، ئەشکەنجە و سزادانی بە کۆمەڵ پێ و شوێن دەگرێ.

لێبوردنی نێونەتەوەیی جەختی لەوەش کردەوە کە، ڕژێمی ئاپارتاید گیانی کۆمەڵێک بە گرینگتر لە کۆمەڵێکی تر دەزانێ و ئیسرائیل بە قەڵاچۆو، ئەشکەنجە، زەوت کردنی مافی سەرەتایی فەلەستینییەکان ھەروا ڕژێمێکی ئاپارتایدە. ئەم دڕندەکارییانەی دژی مرۆڤایەتییەو دەبێ کۆ تایی پێ بێت.

 

سەرپەیڤ