ته‌مووز 14, 2022 02:53 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی لایەنە میسرییەکان لەگەڵ ھەرچەشنە ھاوپەیمانییەکی سەربازیی عەرەبەکان لەگەڵ ئیسرائیل

کۆمەڵێک لە لایەنەکانی میسر نەیارەتیی خۆیانیان لەگەڵ ھەرچەشنە ھاوپەیمانیەکی سەربازیی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕاگەیاندو وەک ھەڕەشەیەک بۆ ئاشتی و ئاسایشتی نێونەتەوەیی لێکیان دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئیرنا، لایەنە نەیارەکانی دەوڵەتی میسر داگری «ئەلکەرامه»، «ئەلدەستور»،«ھاوپەیمانیی جەماوەری»، «دیموکراتی کۆمەڵایەتی»، «پارێزکاران»، «ئەلعەدڵ»،«ئەلعیش»،و «ئەلحوڕییه» لە بەیاننامەیەک دا جەختیان لەوە کردەوە کە بەرلە بەرپاکرانی دانیشتنەکەی ڕۆژی ھەینیی سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئەمریکا لە شاری «جەددە»ی عەرەبستان، نەیارەتیی لێبڕاوانەو یەکجاری خۆیان لەگەڵ بەشداریی لە ھەرچەشنە ھاوپەیمانیەکی سەربازیی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی زایونی بە ھەر ناوو بیانوویەکەوە دەردەبڕن.

ئەم لایەنانە ھەروەھا بە دیاری کراوی داوایان لە دەوڵەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، عەرەبستان و ئیمارات کرد کە ئەم ھەلانە بقۆزنەوەو سیاسەتی دۆستایەتی و دابی دراوسێیەتی ببووژێننەوە.

سەرپەیڤ