هێرشی سوپای یەمەن بۆ سەر باشووری فەلەستینی داگیرکراو
سوپای یەمەن ڕایگەیاند کە هێرشی کردۆتە سەر "عەسقەلان" لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو.
"یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەتی دژ بە ناوچەیەکی پیشەسازی لە عەسقەلان لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو ئەنجامداوە.
یەحیا سەریع وتی: لە ئاراستەی داکۆکی کردنی گەلانی مەزڵوومی فەلەستین و لوبنان و پاڵپشتی کردنی خۆڕاگریی فەلەستین و لوبنان، هێزی درۆنیی سوپا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەتی دژ بە ناوچەی پیشەسازیی دوژمنی زایۆنی لە عەسقەلان هەڵکەوتوو لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو ئەنجام داوە. ئەم هەڵمەتە بە چەن درۆن جێبەجێ کرا و درۆنەکان ئامانجەکانی خۆیان ڕێک بە وردی پێکا.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتیشی: هێزەکانی ئێمە لە وەڵام بە جەنایەتەکانی دوژمنی زایۆنی لە غەززە و لوبنان بەردەوامن لە هەڵمەتەکانیان و درێژە دەدەین بە ئەم ئۆپەراسیۆنانەمان هەتا ئەو کاتەی دەسدرێژی و گەمارۆی سەر کەرتی غەززە راگیردرێ و کۆتایی بهێندرێ بەو دەسدرێژییەکی دەکرێتە سەر لوبنان.