شوبات 10, 2025 17:13 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی میسر: کۆدەنگی عەرەبەکان لەسەر ئاوارەنەکرانی فەلەستینیەکان

وەزیری کاروباری دەرەوەی میسرلە کۆدەنگی تۆکمە وتەواوی وڵاتانی عەرەبی لە بارەی دەس ڕاگەیشتن بە ڕیکاری سیاسی هەمیشەیی ودادگەرانە بۆ مژاری فەلەستین وناڕەزایەتی لەسەر هەر کردەوەیەک بۆ کۆچاندنی بە زوورەملی گەلی فەلەستین لە سەرزەوینەکەیان هەواڵی دا.

بەدرعەبدولعاتی ، وەزیری کاروباری دەرەوەی میسر ، ئەمڕۆ دووشەممە جەختی کرد کە دوابەدوای گەڵاڵەی دۆناڵد ترامپ ، لە پێوەندیەکانیان لەگەڵ هاوشانە عەرەبەکانیان لە سەر کۆدەنگی لەسەر دەسڕاگەیشتن بە ڕێکاری سیاسی هەمیشەیی ودادگەرانە بۆ پرسی فەلەستین وناڕەزایەتی دەربڕین لەگەڵ هەرکاروکردەیەک بۆ کۆچاندنی بە زوورە ملی گەلی فەلەستین لە سەرزەوینەکەیان گەیشتووە.

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی میسر بە یانی ئەمڕۆ دوشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە عەبدولعاتی پاشنێوەڕووی یەکشەممە لە واشنتۆن لەگەڵ یەکێ لە ئەندامانی لیژنەی پێوەندیە دەرەکیەکانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا وسیناتوری دێموکرات کریس ون هولن ، دیداری کردووە لە چوارچیوەی بەهێزکرانی پێوەندیە دوولایەنەکان وبەشداری ستراتژی نێوان میسر وئەمریکا وئەنجام دانی مشورخوازی لەبارەی گۆڕانکاریەکانی ناوچە لەگەڵ ناوبراو وتووێژی کرد.

 

 

سەرپەیڤ