ئادار 03, 2025 14:12 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی عەرەبستان بە داخستنی تێپەڕگەکان وڕاگیرانی یارمەتیەکان بۆغەززە

حکومەتی عەرەبستانی سەعودی بڕیاری کابینەی نتانیاهۆی بۆ داخستنی تێپەڕگەکانی غەززەی شەرمەزارکرد. وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی عەرەبستانی سەعودی شەوی یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ڕیازبڕیاری کابینەی نتانیاهۆی بۆ داخستنی تێپەڕگەکانی غەززە شەرمەزاردەکات.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: عەرەبستان بڕیاری کابینەی ئیسرائیلی بۆ ڕاگرتنی هاتنی یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان بۆ کەرتی غەززە وکەڵک وەرگرتن لەو وەکوو ئامێرێک بۆ باج وەرگرتن وسزای بەکۆمەڵ شەرمەزاردەکات.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: عەرەبستان جارێکی تر لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی داوادەکات بۆ ڕاگیرانی دەسدرێژکاری مەترسیداری ئیسرائیلی وچالاک کردن وکارەکانی سزا دانی نێودەوڵەتی ودەستەبەری دەسڕاگەیشتنی بەردەوام بە یارمەتیە مرۆڤ دوستانەکان کاروکردەیەک ئەنجام بدات.

بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی ڕوولە کەسانێک کە بۆ گیراوانی ئیسرائیلی کەلەلایەن خۆڕاگری لە غەززە گیراون نیگەرانی دەردەبڕن، ڕایگەیاند کە دەبێ لەبیرتان مابێت کە سیاسەتەکانی ڕژێمی داگیرکەر، غەززە وخەڵکەکەی بۆ ساڵانێکی بەردەوام خستووەتەناو بەند وبایکۆت وبرسیەتی .

 

 

سەرپەیڤ