داخوازی یەکێتی ئەورووپا لەمەڕ ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان لە باکووری ڕۆژاوای سووریا
وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمان خوازیاری راگیردرانی شەڕ و پێکدادانی سەربازی لە باکووری ڕۆژاوای سووریا بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی ئەلمەیادین، وەزیرانی دەرەوەی بەریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمان لە کۆبوونەوەیەکدا لە بروکسێل لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە بەردەوام بوونی شەڕ و پێکدادان لە پارێزگای ئیدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا، رایانگەیاند کە پێویستە هەرچەشنە شەڕ و پێکدادانێکی سەربازی لەو ناوچەیە کۆتایی بێت.
سوپای سووریا و هێزەکانی هاوپەیمان لە ١١ی مانگی مەیی ٢٠١٩ـەوە توانیویانە لە ئۆپەراسیۆنەکانیاندا بچنە نێو بەشی ئیداریی باشووری پارێزگای ئیدلیب و دوو گوندی "العریمه" و "میدان غزال" ڕزگار بکەن.
پارێزگای ئیدلیب ٢٨ مانگی مارسی ٢٠١٥ کەوتە دەستی تیرۆریستان.
سووریا لە ماوەی ٩ ساڵی رابردوودا ئاڵۆزی و کردەوەی تیرۆریستی زۆری لە لایەن ئەو تیرۆریستانەوە بۆ ساز کراوە کە ژمارێک وڵاتی دراوسێ، عەرەب، ڕۆژاوایی ، ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی پشتیان دەگرن و تەیاریان دەکەن.
قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە لە پێناو گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچە بە سوودی ڕژێمی زایۆنی دەست پێبوو. لە قەیرانی ٩ ساڵەی سووریادا زیاتر لە ١٢ ملوێن کەس لە حەشیمەتی ئەم وڵاتە ئاوارە بوون.