کانونی یه‌که‌م 03, 2019 15:00 Asia/Tehran
  • دامەزرانی بنکەی سەربازیی لە لایەن تورکیاوە لە سەرێکانی

هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا دەستیان داوەتە دامەزراندنی بنکەی سەربازیی نوێ لە گوندی تەل ئاتەش لە دەوربەری سەرێکانی .

بە پێی راپۆرتی کورپرێس ، بە دوای کۆنتڕۆڵی بەتەواوەتیی شاری سەرێکانی لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی  تورکیا و هێزەکانی  بەناو ئەرتەشی ئازادی سوریا، سەرچاوە خۆجێییەکان وتیان تورکیا دەستی داوەتە دامەزراندنی بنکەی سەربازیی نوێ لە گوندی تەل ئاتەش لە دەوربەری سەرێکانی .

 بە پێی نووسینی هەواڵدەریی هاوارنیوز ، هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا بە گواستنەوەی کەلوپەل و چەکوچۆڵی قورس و نیوە قورسی خۆیان لە گوندی ئەسسەفها وە  بۆ لادێکانی ئانیک ئەلهەوا و مەحمودیە هەڵکەوتوو لە  ئەبوورەئس عەین لە سەرێکانی بۆ گوندی تەل ئاتەش و بنکەی سەربازییان لەم گوندە دامەزراندووە .

 ئەوە لە کاتێکدایە کە بەر لەوەش هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا لە رووبەرێکی هەزار میتری دا لە سەر  کێڵگە و مەزراکانی سەرێکانی رۆنانی گەورەترین بنکەی ئاسمانیی ناوچەکەیان دەسپێکردبوو .