ئاب 25, 2020 22:18 Asia/Tehran
  • وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی سووریا بۆ پێکھێنانی کابینەی تازە ڕاسپێردرا

سەرۆک کۆماری سووریا «حسەین عەڕنوس» وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان و سەرپەرشتی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەم وڵاتەی بۆ پێکھێنانی کابینەی تازە ڕاسپارد.

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ١١ی ژوئیە «عەڕنوس»ی وێڕای ڕاگرتنی پۆستەکەی پێشووی، وەک سەرپەرشتی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەوەی «عیماد خەمیس» سەرۆک وەزیرانی سووریا دیاری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی سووریا ١٩ی ژوئیە بەرپاکراو «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا ٣٠ زوئیە ناوی نوێنەرانی ھەڵبژێردراوی سێھەمین خولی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ