May 12, 2021 14:06 Asia/Tehran
  • زەریف: ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی ڕژێمی زایونی توندتر بووەتەوە

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە سشەرەتای گەییشتنی بە سووریا جەختی کرد، ھەنگاوەکانی تاوانکارانەی ڕژێمی زایونی توندتر بووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە ھەرکە گەییشتە دیمەشق وتی: ھەنگاوەکانی دڕندانەی ڕژێمی زایونی لە ڕۆژی جیھانیی قودسەوە پەرەی سەندووەو توندتر بووەتەوە.

«زەریف » وتیشی: ڕووداوگەلێکی دەگمەن لە مزگەوتی ئەقساو سەرزەوییە داگیرکراوەکان قەوماوەو بوردومانی غەززەش ڕەوشتێکی نالەباری لە ناوچەکەدا بەدی ھێناوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ھەروەھا وتی: ھەل و مەرجێکی تایبەتیە و بڕیار وا بوو لە سەروبەندی ھەڵبژاردنی سووریا سەردانێکی ئەم وڵاتەمان ھەبێت و لەگەڵ کاربەدەستانی سووریا لەم بارەیەوە وتووێژ بکەین.

بە قسەی زەریف: سووریا وەک وڵاتێکی پێشەنگی خۆڕاگری ڕۆڵێکی ھەرە گرینگی ھەیە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی: وتووێژەکان لە بارەی ھەڵبژاردنەکانی سووریاو پشتگریی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دەوڵەت و گەلی سووریا و ڕەوتی بنیاتنانەوەی ئەم وڵاتە و خەباتی دژی تیرۆریزم دەبێت.

زەریف جەختی لەوەش کردەوە کە، لە گەڵ «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆمارو «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا و کاربەدەستانی دیکەی سووریاو نوێنەرانی تاقمەکانی خۆڕاگریی فەلەستین سەبارەت بە ڕەوشتی فەلەستینی داگیرکراو ڕاوێژو وتووێژ دەکات.

سەرپەیڤ