ته‌مووز 06, 2022 01:41 Asia/Tehran
  • ھێزمەند کرانی ئامادە بوونی سەربازیی ڕووسیا لە باکووری سووریا

سەرچاوەکانی سووریا وایان بڵاو کردووەتەوە کە ڕووسیا ھاوکات لەگەڵ ھەگەری دەست پێ بوونی ئۆپراسیۆنی سەربازیی تورکیا لە باکووری سووریا، ژمارەی ھێزو کەرەستەکانی لە بنکەی سەربازیی «قامیشلی» پەرە پێ داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی مەیادین، دوای ئامادەیی ڕاگەیەناندنی تورکیا بۆ ئەنجام دانی دۆپرایبۆنی سەربازی لە باکووری سووریا، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاندووە، ڕووسیا ژمارەی ھێزو کەرەستە سەربازییەکانی لەم ناوچەیە پەرە پێ داوەو دوو فڕۆکەو ٦ کۆپتەری سەربازیی لە بنکەی سەربازیی «قامیشلی» جێگیر کردووە.

بە قسەی ئەم سەرچاوانە، لە ئاراستەی ھێزمەند کرانی ئامادە بوونی سەربازیی ڕووسیا لە باکووری سووریا، ڕۆژی یەکشەممەش دوو فڕۆکەی گوێزەرەوەی «ئیلۆشین» گەییشتنە فڕگەی «قامیشلی» لە باکووری ڕۆژھەڵات دا کە ھەڵگری ٣٠٠ چەکداری یەکەی پاڕاشوتوانی سوپای ڕووسیا بوون.

ئەم سەرچاوانە جەختیان لەوەش کردووەتەوە کە، ڕووسیا لە بەر گرینگیی ھەڵکەوتەی جوگرافیایی قامیشلی و نزیکایەتییەکەی لەگەڵ بنکەی نایاسایی داگیرکەرانی ئەمریکی لە پارێزگای حەسەکەو ھەروەھا نزیک بوونی لەگەڵ سنووری تورکیا کە ھاوکات سنوور لەگەڵ ناتۆش دێتە ئەژمار، بە ئەنقەست ژمارەی ھێزەکانی خۆی لە قامیشلی زیاد کردووە.

سەرپەیڤ