هێرشی موشەکیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەڵەبی سووریا
میدیا فەرمییەکانی سووریا شەوی چوارشەممە باسی هێرشی موشەکیانەی ڕژێمی زایونی بۆ سەر فڕۆکەخانەی شاری حەڵەبیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» لەم بارەیەوە وای بڵاو کردووەتەوە کە، فڕۆکەخانەی حەڵەب جارێکی دیکە لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە کراوەتە ئامانج.
ئەمە دووەم هێرشی ڕژێمی زایۆنییە لە ماوەی حەوتەی ڕابردوودا، چوارشەممەی ڕابردووش ئەم ڕژێمە بە چەند موشەکێک فڕۆکەخانەی حەڵەبی لەگەڵ فڕۆکەخانەی دیمەشق دا کردە ئامانج کە بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا، چوار لەو موشەکانەی ئیسرائیلیان لە گردوپەڕی باشووری دیمەشق بەرپەرچ دایەوەو ھەر بە ئاسمانەوە تەقاندنیەوە.
هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە کاتێکدایە کە حکومەتی سووریا چەندین جار بە ناردنی نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو ھێرشانەی شەرمەزار کردووە و داوای وەستێندرانی کردوون.