ئه‌یلوول 17, 2022 07:43 Asia/Tehran
  • لە هێرشی زایۆنیستەکان بۆ سەر باشووری دیمەشق ٥ کەسی سوری کوژران

 هێرشی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق و بەشێک لە ناوچەکانی باشووری پایتەختی سووریا ٥ کوژراوی لێکەوتەوە.

لە ساڵانی ڕابردوودا ڕژێمی ئیسرائیل چەندین جار هێرشی کردۆتە سەر دیمەشق و ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا، کە لە زۆربەی ئەو هێرشانەدا بە ڕێگریکردن لە کاتی خۆیدا لە بەرگرییە ئاسمانییەکان بەرپەرچ دراوەتەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) ڕۆژی شەممە، بەرپرسێکی سەربازیی سووریا ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی لە لای باکووری ڕۆژهەڵاتی دەریاچەی تبریاسەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق و هەندێ ناوچەی باشووری ئەو شارەی کردۆتە ئامانج و لە ئاکامدا ٥ هاووڵاتیی سووری کوژراون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، دوای ده‌ستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق و هه‌ندێک ناوچه‌ی ئه‌م شاره‌، به‌رگری ئاسمانی سووریاش ڕووبه‌ڕووی فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی زایۆنی بووه‌ته‌وه‌.

ئەم هێرشە ئاسمانیانەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە حکومەتی سوریا چەندین جار نامەی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ناردووە و ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات و داوای لێکردووە رایبگرن.

سەرپەیڤ