کانونی دوھەم 14, 2023 13:14 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی سوریا: داگیرکاریی ئەمریکا ئازارەکانی گەلی سوریای زیاتر کردووە

وەزیری نەوتی سوریا ئاماژەی بەوەدا کە داگیرکاریی ئەمریکا و گەمارۆ نایاساییەکانی ئەم وڵاتە بووەتە هۆی ئازاری گەلی سوریا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی فەرمی سوریا (سانا) ، "بەسام تۆعمە"، وەزیری نەوتی سوریا، بە وێبیناری «دەنگی باشوور» کە لەلایەن حکومەتی هیندستانەوە ڕێکخرابوو، ڕایگەیاند: داگیرکردنی بەشێک لە خاکی سوریا،لەوانەش سەرچاوە نەوتییەکانی ئەم وڵاتە لەلایەن ئەمریکاو بایکۆتی نایاسایی خەڵکی سووریا بووەتە ھۆی ڕەنج و کوێرەوەریی زیاتریان لەمەڕ دابین کردنی پێداویستییەکانیان بۆ خۆ گەرم کردنەوە،چێشت لێنان ، کشت و کاڵ و زۆر شتی دیکە. 

«بەسام تۆعمە» جەختی لە ئاستەنگەکانی بەردەم سوریا کرد لە بواری وزەدا و وتیشی: شەڕی تیرۆریستی لە سوریا بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی بەرهەمهێنانی نەوت، گاز و کارەبا.

وەزیری نەوتی سوریا هەروەها داوای لە کۆمپانیا هیندییەکان کرد بەشداری لە پرۆژەکانی سوریادا بکەن، جا چ لە بواری گەڕان بەدوای نەوت و گاز لەسەر زەوی و دەریا، وەبەرهێنان لە نەوتی شیل، یان لە وزەی بووژان ھەڵگری باو یان وزەی خۆر بەشداریی بکەن.

تۆعمە ئاماژەی بەوەش دا کە دابینکردنی وزەی سوریا لە داهاتوودا تەنها لە ڕێگەی هاوکاریی نزیک لە نێوان وڵاتانی دۆست دەبێت.

وەزیری نەوتی سوریا لەسەر بانگهێشتی هاوتا هیندییەکەی، بەشداریی لە وێبینارەکەدا کرد، کە لە ئاراستەی ئامادەکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ میوانداریکردنی لوتکەی گروپی ٢٠ ، کە ئێستا سەرۆکایەتیی دەکات، بەڕێوە چووە.

سەرپەیڤ