شوبات 25, 2023 19:22 Asia/Tehran
  • سەرۆکی پەرلەمانی سوریا: شەڕو بایکۆتەکان لە گرتنەبەری هەڵوێستی بنەمایی پاشگەزمان ناکاتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی سوریا ڕایگەیاند: شەڕ و گەمارۆو بایکۆتی ئابووریی نادادپەروەرانە ئەم وڵاتە لە گرتنەبەری هەڵوێستی بنەمایی خۆی پاشگەز ناکاتەوە.

«حەموودە سەباغ» سەرۆکی پەرلەمانی سوریالە لە نەریتی کەوتنە گەڕی سی و چوارەمین کۆنفرانسی یەکێتیی نێوان پەرلەمانە عەرەبییەکان لە بەغدای پایتەختی عێراق وتی؛سزاکانی دڕندانەی ئەمریکا و ڕۆژئاوا،گەلی سوریای لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانێکی شکۆمەندانە بێ بەری کردووەو ئەم پرۆسەیە پێشێلکارییەکی ئاشکرای جاڕنامەو بنەماکانی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ھەروەھا هەموو دابە نێودەوڵەتییەکان و،مافی مرۆڤ و یاساو ڕێسا نێونەتەوەییە مرۆڤییەکان دێتە ئەژمار.

ئەم کاربەدەستە سورییە داوای لە یەکێتی و دامودەزگا پەرلەمانییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد کە بە گوشار خستنە سەر وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ھەڵوەشاندنەوەی خێرای بایکۆتە ئابوورییە ناڕەواکانی سەر گەلی سوریا ڕۆڵی کارای خۆیان بگێڕن و بۆ تێپەڕاندنی کاریگەرییەکانی کارەساتی بوومەلەرزەکە دەستی یارمەتیدانیان بۆ درێژ کەنەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی سوریا جەختی لەوەش کردەوە کە ئەوەی کارەساتی گەلی سوریای لە دوای بوومەلەرزەکە قووڵتر کردەوە و بووە هۆی نەبوونی کەرەستە و ئامێری پێویستی ھەڵمەتی فریاکەوتن و  ڕاپسکاندن و مامەڵەکردن لەگەڵ دەرئەنجامەکانی بوومەلەرزەکە، ئەو ڕێوشوێنە ئابورییە زۆرەملێیانەن کە وڵاتانی ڕۆژئاوا بە بیانووی ساختەو دەست درێژکارانە بەسەر خەڵکی سووریایان سەپاندووە.

سەرپەیڤ