ئادار 12, 2023 23:34 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونەوەی ئۆپەراسیۆنی فڕۆکەخانەی حەلەب دوای هێرشەکەی ڕژێمی زایۆنی

سەرچاوەیەکی میدیایی دوای هێرشی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی، چالاک بوونەوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبی ڕاگەیاند.

لە حاڵێکدا کە حکومەت و خەڵکی سووریا هێشتا گیرۆدەی کاریگەری و لێکەوتەکانی بوومەلەرزە لە ناوچەکانی باکووری ئەم وڵاتەدان، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایۆنی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٧ی مارس فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەبیان کردە ئامانج و بەرگریی سوپای سوریاش ھاتە دەست و بەرپەرچی ئەو هێرشە مووشەکییەی دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵدەریی ئەلمەیادین، پاش تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک بەسەر وەستانی ئۆپەراسیۆنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەلەب بە هۆی هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی، ڕۆژی شەممە دوو فڕۆکە لەم فڕۆکەخانەیە نیشتنەوە.

لە ماوەی ١١ ساڵی ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنی بە پێشێل کردنی سەروەریی سووریا چەندین جار هێرشی کردووەتە سەر ئەم وڵاتە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان هیچ هەنگاوێکی دیاریکراوی لە بەرامبەر ئەم تاوانکاریانەی ڕژێمی زایۆنی ھەڵنەگرتووە.

سەرپەیڤ