ئادار 16, 2023 20:16 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: ئەمریکا «ئەلتەنف»ی کردووە بە بارەگای تیرۆریستان

سەرۆکی سوریا ڕایگەیاند کە ئەمریکییەکان تیرۆریستان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەگوازنەوە و لە ئێستادا «ئەلتەنف»یان کردووە بە بارەگای تیرۆریستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا کە، دەتوانن پشتڕاستی ئەوە بکەنەوە کە ئەمریکا لە بنکەکانیدا، وەک بنکەی ئەلتەنف، کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە سوریا دایناون، ڕاهێنان بە تیرۆریستان دەکات؟"  وتی: سوریا لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆدایە لەگەڵ گروپە تیرۆریستییەکان لە نزیک ناوچەی ئەلتەنف و بێگومان لە ڕێگەی ئەو ململانێیانەوە و ئەو کەسانەی دەستگیردەکرێن، دیمەشق دەزانێت لە کوێوە هاتوون.

«بەشار ئەسەد» ڕاشیگەیاند کە ئەلتەنف بنکەیەکی تۆکمەوتەواوی تیرۆریستانە و وتیشی: ئەمریکا ھێندێک سەربازگەی بۆ تیرۆریستان داناوە کە دەیان هەزار کەس و خێزانەکانیان تێیدا ئامادەن و جارجارە ئەو کەسانە بۆ ئەنجامدانی هێرشی دژی سوپای سوریا بە مەبەستی دروست کردنی پشێوی و لێک ترازاندنی پێکهاتەی ڕێکخراوی سەربازیی سوریا ڕەوانە ناوچە جۆربەجۆرەکانیان دەکات.

سەرۆکی سوریا لە وەڵامی ئەم پرسیارەش کە "ئایا هیچ زانیارییەک لەبارەی گواستنەوەی تیرۆریستان لە ئەلتەنفەوە بۆ ئۆکرانیا هەیە؟" ئاماژەی بەوەشکرد، سوریا هیچ بەڵگەیەکی لەم بارەیەوە پێ نییە، بەڵام ئەمریکا تیرۆریستان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە دەگوازێتەوە.

سەرپەیڤ