ئادار 21, 2023 23:09 Asia/Tehran
  • دیمەشق: ئەمریکا دەبێ بایکۆتەکانی سەر جەماوەری سووریا ھەڵبگرێت

وەزارەتی دەرەوەی سوریا وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بەرپاکرانی کۆنفرانسی پشتیوانی لە برۆکسێل داوای لە ئەمریکا کرد لە باتی پڕوپاگەندەو چەواشەکاری سزاکانی سەر دیمەشق هەڵبگرێت.

لە ساڵی ٢٠١١ەوە یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا بە ئامانجی پشتیوانی لە تیرۆریستان بە سزای جۆراوجۆر سوریایان کردووەتە ئامانج.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا)، وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: باشتربوونی بارودۆخی مرۆڤی و ژیانی ئەو کەسانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێ و بێ مەرجی ئەو سیاسەتی بایکۆت و سزادانە بەکۆمەڵەیە کە بەسەر گەلی سوریادا سەپێنراوە.

وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند، نزیکبوونەوەی ڕێکخەرانی کۆنفرانسەکە و بە سیاسیکردنی کاروباری مرۆڤی و گەشەپێدان، لە درێژەی ھەمان سەپاندنی ڕێوشوێنی زۆرەملێیە کە ڕێگری لە دابینکرانی کەرەستەی فریاگوزاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەڵاوێرانێک کە لە سزاکاندا ئەمریکا و ئەوروپا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گوایە ڕەچاویان کردووە، جگە لە ڕێوڕەسمێکی ڕووکەشانە هیچی تر نییە و بەش ماگی پڕوپاگەندەو چەواشەکارانەیان هەیە.

لە بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی سوریادا هاتووە کە هێزەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی نایاسایی هەزاران بەرمیل نەوتیان لە سوریا دزیوە و بە قاچاخ لەم وڵاتە بردوویانەتە دەرەوە بەبێ لەبەرچاو گرتنی پێداویستیی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بە سەرچاوەی وزە بۆ دانانی پەناگەو پەسیو.

سەرپەیڤ