ئادار 23, 2023 11:57 Asia/Tehran
  • کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ڕژێمی زایۆنی لە سوریا

سەرچاوەکانی هەواڵ شەوی چوارشەممە لە سەر پێنج شەممە باسی داکەوتنی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی زایۆنییان لە سوریادا کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئاویخای ئەدرعی» وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە کاتی کەوتنەخوارەوەدا خەریکی گەشت لێدان بووەو هیچ نیگەرانییەک لە بارەی درکێندرانی زانیاری لە ئارادا نییە.

تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەو بارەیەوە بڵاونەکراوەتەوە.

چوارشەممەی ڕابردووش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە سوپای زایۆنی لە باکووری کەرتی غەززە تێکشکێندرا.

سەرپەیڤ