نیسان 08, 2023 09:55 Asia/Tehran
  • هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بازگەکانی سوپای سوریا، هەشت کوژراو و 13 برینداری لێ کەوتەوە

لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی توندی سوپای سوریا و تاقمە تیرۆریستییەکان لە گردوپەڕی باشووری ئیدلب، لانیکەم هەشت کەسیان لێ کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی سپۆتنیک ، سەرچاوەیەکی مەیدانیی ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک تیرۆریست هەوڵیان دا دزە بکەنە نێو یەکێک لە بارەگاکانی سوپای سوریا لە دەڤەری شارۆچکەی «ئەلفەتاتەرە» لە گەڕەکی باشووری ئیدلب کە بەرەوڕووی پێکدادان و بەرەڤانیی ھێزەکانی سوپا بوونەوە.

بەگوێرەی ئەم سەرچاوەیە، ئەم پێکدادانانە بووە هۆی لەنێوچوونی سێ ئۆتۆمبێل و کوژرانی هەشت تیرۆریست و برینداربوونی ١٣ی دیکەیان .

ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی سوپای سوریا لەم شەڕەدا بە تۆپ و موشەک ھێرشیان کردە سەر هێڵەکانی هاوکاری و تەیارکردنی تیرۆریستان و توانیان وێڕای پووچەڵ کردنەوەی ھێرشەکەیان، ڕێگریش بکەن لە گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی بۆ ئەم گروپە تیرۆریستییە لە ناوچەکانی پێکداداندا.

سەرپەیڤ