نیسان 08, 2023 14:22 Asia/Tehran
  • وەزیری ناوخۆی سوریا پاڵپشتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەلی سوریای بەرز نرخاند

وەزیری ناوخۆی سوریا سوپاسی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لە بەر پشتیوانی کردنی لە خەڵکی ئەو وڵاتە لە ساڵانی شەڕی تیرۆریستیی دژ بە سوریاو ناردنی ھاوکاریی مرۆیی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی سوریا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا، سەرلەشکر«محەممەد ڕەحمون» وەزیری ناوخۆی سووریا لە میانی دیداری ماڵئاوایی «مەهدی سوبحانی» باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیمەشق جەختی لە بەهێزتر بوونی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و تاران کردەوە کە لە هەموو بوارەکاندا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.

ئەلرەحمون هەروەها هەوڵی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سووریای بەرز نرخاندو وتیشی: ئەم دیپلۆماتکارە ئێرانییە بۆ بەرەوپێشبردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە قازانجی ھەردووک وڵاتی دۆست ھەوڵی داوە.

«سوبحانی» کە ئەرکەکەی لە سوریا کۆتایی هاتووە، هەروەها جەختی لە قوڵایی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی تاران و دیمەشق و درێژەدان بە پشتیوانییەکانی ئێران لە سووریاو گەلەکەی کردەوە.

«سوبحانی» وەک باڵوێززی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەوانەی یەریڤانی پایتەختی کۆماری ئەرمینیا دەکرێت و «حسێن ئەکبەری» دیپلۆماتکارێکی دیکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەک باڵوێزی نوێی ئێران لە سووریا جێگای دەگرێتەوە.

سەرپەیڤ