نیسان 17, 2023 19:27 Asia/Tehran
  • بریندار بوونی سەربازانی ئەمریکی لە کاتی ئۆپەراسیۆنی هێلیبۆڕن لە گردوپەڕی شاری حەڵەبی سوریا

سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە: لە میانی ھێلیبۆڕنی کۆپتەرێکی سوپای ئەمریکا لە ناوچەی جەرابڵۆس لە باکوری حەلەب لە سوریا و ململانێی نێوان ئەمریکییەکان و چەکدارانی "سوپای ئازاد"، ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی برینداربوون و یەکێک لە کۆپتەرەکانیان زیانێکی زۆری پێگەیشت.

سەرچاوە خۆجێییەکان لە حەڵەبی سوریا سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ باسی پێکدادانی نێوان سەربازانی ئەمریکی و کۆمەڵێک چەکداری "سوپای ئازاد"ی سەر بە تورکیایان کرد لە گوندی "ئەلسوەیدە" لە ناوچەی سەرسنووریی "جەرابلۆس" و لە تەنیشت سنوورەکانی باشووری تورکیاو ڕایانگەیاند کە ژمارەیەک سەربازی سوپای ئەمریکا لە کاتی ئۆپەراسیۆنی هێلیبۆڕن و لە میانەی پێکدادانیان لەگەڵ میلیشیاکانی سوپای ئازاد بریندار بوون.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، کۆپتەرەکانی سوپای ئەمریکا لەگەڵ سەربازە بریندارەکانیان گەڕاونەتەوە بۆ بنکەی نایاسایی سوپای ئەمریکا لە ناوچەی "خەراب عەشەک" لە «کۆبانی» ھەڵکەوتوو لە  گردوپەڕی حەڵەب.

ئەمریکا ٢٨ بنکەی گشتی لە سوریا هەیە کە زۆربەیان لە ناوچە دەوڵەمەندەکانی نەوت و گاز لە سوریان.

سەرپەیڤ