نیسان 28, 2023 21:27 Asia/Tehran
  • ڕۆژنامەیەکی سووری: سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی ڕۆژی چوارشەممە سەردانی سوریا دەکات

ڕۆژنامەی "ئەلوەتەن"ی سووریا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممە (٣ی مای) سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سەردانی سوریا دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران، ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووری نووسیویەتی کە ئەمە یەکەم سەردانی سەرۆک کۆماری ئێرانە بۆ سووریا لە دوای ساڵی ٢٠١٠ەوە.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووری، سەردانی «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ سووریا ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، لەو ماوەیەدا لەگەڵ «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا سەبارەت بە بەهێزکردنی هاوکاریی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا بە فەرمی وتووێژدەکات.

ئەم ڕۆژنامەیە نووسیویەتی لەم سەفەرەدا چەندین ڕێککەوتن و یاداشتنامەی لێکگەییشتن سەبارەت بە هاوکاریی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات واژۆ دەکرێت.

لە ماوەی ١٢ ساڵەی قەیرانی سووریا و شەڕی ئەو وڵاتە لەگەڵ تیرۆریستان، کۆماری ئیسلامیی ئێران پشتیوانیی هەمەلایەنەی سووریای لە دژی تیرۆریستان کردووە و دەسەڵاتدارانی سوریا لەوان «بەشار ئەسەد» گەلێک جار پشتیوانیی ئێرانیان بەرز نرخاندووە.

سەرپەیڤ