ڕەئیسی لە مەزارگەی حەزرەتی زەینەب (س): هەڵوێستی گەلی فەلەستین و سوریا بارودۆخی بە قازانجی خۆڕاگری گۆڕیوە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: پێگەی خەڵکی فەلەستین و سوریا بارودۆخی بە قازانجی خۆڕاگری گۆڕیوە و ئەمڕۆ ڕژێمی زایۆنیستی لە هەموو کات لاوازترە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کە سەردانی سوریای کردووە، لە وتارەکەیدا لە مەزارگەی حەزرەتی زەینەب (س) وتی: ماوەی ١٢ ساڵ پیلانیان گێڕاوە و پارەی حەرامیان دایە تاقمە تیرۆریستییەکان و لەوانە داعش، بە کەڵک وەرگرتن لە ئیمپراتۆریی میدیای چالاک لە دژی گەلی ستەملێکراوی سوریا جوڵانەوە، منداڵانیان کوشت و ژنانیان بێ ماڵ و حاڵ کرد، بەڵام سەرەڕای ئەم تاوانە ترسناکانە، ئەمڕۆ سوریا بە شانازییەوە وەستاوە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: ئەمڕۆ سوریا به هێزمەندو سەربەرز وەستاوەو شەرمەزاریی ھەتاھەتایی بۆ دوژمنانی ئیسلام و موجاهیدینی ڕێگای خودا ماوەتەوە.
ڕەئیسی ڕوونیشی کردەوە: لە تەنیشت تاوانە ١٢ ساڵەکەی ئەمریکییەکان و زایۆنیستەکان لە سوریاو عێراق، لاپەڕەی پرشنگداری خۆڕاگری و ڕاوەستان و بەرگریکردن لە ھەرێمی ویلایەت و بەرنگار بوونەوەی ئیستیکبار ھەڵدراوەتەوە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: لەو ڕۆژەی کە سوریاو عێراق کەوتنەبەر هێرشی تەکفیرییەکان، زۆرکەس دۆخەکەیان بە دروستی شی نەکردەوە، بەڵام حەزرەتی «ئایەتوڵڵا خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بە دروستی ئەو ڕەوتەی ناسی و بەوەی زانی کە ئەم ڕەوت و شێوەتاوانە زایۆنیستییە و بە شیکارییەکی دروست بەرەی خۆڕاگریی لە بەرامبەر تەکفیرییەکان دا پێکھێنا.
ڕەئیسی وێڕای بەرز نرخاندنی بەرخۆدانی سوریاو بەرنگار بوونەوەی تیرۆریستان وتی: حکومەت و نەتەوەی سوریا بە بەرچاوڕوونی و بەباشی لە دژی ئەم ئاژاوەیە وەستان.
سەرڕۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی جەختیشی کرد: سیاسەتی کۆماری ئیسلامی پشتیوانی له گەلانی ستەملێکراو بووه و دەشبێت، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەتەنیشتی خەڵکی خۆڕاگری فەلەستین و سوریا بووه و ھەشە.