May 04, 2023 13:06 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: زانایانی ئیسلامی دەبێ ڕۆشنایی بخەنە سەر تاوانەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەدیداری کۆمەڵێک لەزانایانی «بیلادی شام» جەختی کرد: ئەرکی ڕۆشنبیران و نوخبەی جیهانی ئیسلامی و بە تایبەت زانایانی سوریا ئەوەیە کە، ڕۆشنایی بخەنە سەر دڕندەکارییەکانی بەردەوامی ئەمریکاو زایۆنیستەکان دژی جەماوەری ناوچەکە.

«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، لە درێژەی سەردانە دوو ڕۆژەکەی بۆ سوریا، ئەمڕۆ (پێنجشەممە) لەگەڵ زانایانی «بیلادی شام» لە کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەم وڵاتە کۆبووەوە و گفتوگۆی کرد.

بەگوێرەی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، سەرۆک کۆمار لەم دیدارەدا وتی: ڕێککەوتنەکانی وەک «کەمپ دەیڤید»، «شەرمۆشێخ» و «ئۆسلۆ»، بەو پێیەی کە ڕێککەوتنێکی نادادپەروەرانە بوون، هەرگیز نەیانتوانی بەرژەوەندیی نەتەوەی فەلەستین مسۆگەر بکەن.

ڕەئیسی وتیشی:لە ئەمڕۆدا کە داڕشتەکان بەدەست سیستەمی ناڕەوای جیهانییەوەن، ئەرکی ڕۆشنبیران و نوخبەکانی جیهانی ئیسلام و بەتایبەت زانایانی سوری ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکانە، لەوانەش ڕوونکردنەوە سەبارەت بە دڕندەکاریی بەردەوامی ئەمریکا و زایۆنیستەکان بەرامبەر بە خەڵکانی ناوچەکە.

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکرد، کۆماری ئیسلامیی ئێران، وەک چۆن لە سەردەمی شەڕی دژی تەکفیری دا لە تەنیشتی گەلی سوریا بووە، لە بنیاتنانەوەی ئەم وڵاتەش دا پلانی پێویستی بۆ هاوکاریی ئابووری، بازرگانی، ئاسایش و هەرەوەز بۆ ئاوەدان کردنەوەی سوریا داڕشتووە.

ڕەئیسی جەختی لەوەش کردەوە: سەروەریی خاکی سوریا ئاسایش لەم وڵاتە و هەموو ناوچەکە دابین دەکات؛ جگە لەوەش بوونی ئەمریکا لە هەر شوێنێکی ناوچەکەدا دەبێتە ھۆی ناھێمنی و تێکدان.

سەرپەیڤ