May 10, 2023 17:41 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سوریا لە مۆسکۆ

وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی سوریا کە بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، ڕووسیا، سوریا و تورکیا سەبارەت بە سوریا سەردانی مۆسکۆیان کردووە، پێکەوە دیدارو وتووێژیان کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەمین کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی سوریا، تورکیا، ڕووسیا و ئێران لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوای ئەم کۆبوونەوەیە، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران و «فەیسەڵ میقداد» سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسیی سوریا، بە دوو قۆڵی وتووێژیان کرد.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە بە ئامانجی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی وەزیرانی دەرەوە سەبارەت بە سووریا گەیشتە مۆسکۆ.

سەرپەیڤ