ته‌مووز 21, 2023 18:46 Asia/Tehran

ئاژانسى هه‌واڵدەریى سوریا «سانا» ڕایگەیاندووە: هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ پارێزگای دێرۆزوور له‌ خۆرهه‌ڵاتی سووریادا، له‌رێگای فڕۆکه‌وه‌ هێزیان دابه‌زاندووه‌.

ئەم ئاژانسه‌ى سوریا باسی ئەوەشی کردووە کە هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌و ناوچه‌ىەی ھێزیان لێ دابه‌زاندووە به‌ به‌شداریی هێزه‌کانی سوریای دیموکرات ژماره‌یه‌ک که‌سیان ده‌ستگیرکردووه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌کان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕِۆ هه‌ینى هێزەکانی ئه‌مریکی له‌ رێگای فڕۆکه‌وه‌ به‌ هاوکاریی هه‌سه‌ده‌ له‌ شارۆچکه‌ى «عەکیدات» له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی دێرۆوزوور دابه‌زیون و گه‌مارۆی شارۆچکه‌که‌یان داوه‌، چه‌ند ماڵێکیان پشکنیوه‌ و چه‌ند که‌سێکیان ده‌ستگیرکردووه‌ و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانن بۆ بنکه‌کانی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌دا.

سەرپەیڤ