ته‌مووز 31, 2023 17:43 Asia/Tehran
  • ئیدانەکردنی بوونی ئەمریکا لە سوریا لەلایەن خێڵ و یلیمەتانی پارێزگای حەلەب

داگیرکارییەکانی ئەمریکاو کردەوەی تاقمە تیرۆریستەکانی ژێر فەرمانیان لە خاکی سووریا لە لایەن خێڵ و بلیمەتانی نیشتیمانیی پارێزگای حەلەبی ئەم وڵاتە ئیدانەکرا.

بەگوێرەی هەواڵدەریی دەوڵەتیی سوریا «سانا»، خێڵ و بلیمەتانی نیشتیمانیی پارێزگای حەلەبی باکوری سوریا لە گردبوونەوەیەکدا دژایەتیی خۆیانیان بۆ داگیرکرانی نایاسایی خاکی سوریا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاو تورکیاوە دەربڕی و کردەوەی دەستنیاکانی ئەم وڵاتانەشیان ، لەوانە گروپە تیرۆریستییە چەکدارەکان بە ناوو ناتۆری جۆربەجۆرەوە ئیدانەکرد.

بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، خێڵ و نوخبەو بلیمەتانی پارێزگای حەلەب لە بەیاننامەیەکدا داوایان لە هەموو کوڕو شێخەکانی خێڵەکان لە سوریا کردووە کە ھەتا دوایین چرکە لە تەنیشت سوپای سوریا بمێننەوەو بەرگری لە خاکی سوریا بکەن.

لەم بەیاننامەیەدا جەخت لە پێویستیی هەوڵدان بۆ چالاککردنی بەرخۆدانی جەماوەری و دەرکردنی داگیرکەرانی ئەمریکی و تیرۆریستان و گروپە نەخوازراوەکان بە ھەسەدەشەوە لە خاکی نیشتمان و هەوڵی ڕزگارکردنی ناوچەکانی باکووری سوریا لە ژێر ئاڵای کۆماری عەرەبیی سوریا بە سەرکردایەتیی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆمار کراوەتەوە.

سەرپەیڤ