نیسان 15, 2024 12:30 Asia/Tehran

نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیستی و حکومەتی ئەمریکای بە بەرپرسیاری پەرەسەندنی هەرچەشنە بشێویەک لە ناوچەکە زانی و ڕایگەیاند کە وڵامەکەی ئێران لە هەڵمەتە بە خۆفڕو مووشەکەکەی بۆسەر ڕژیمی زایۆنیستی بەرگری ڕەوا بوو.

قوسەی زوحاک"ی نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمیانەی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ تاوتوێی وڵامەکەی کۆماری ئیسلامی بە پەلامارەکەی ئیسڕائیل بۆسەر بەشی کۆنسۆلی باڵوێزخانەکەی ئێران لە سووریا وتی ڕوداوەکانی هەنووکەی ناوچە ئاکامی سروشتی دەستدرێژکاریە بەردەوام و پێشێلی بەئاشکرای مافی نێونەتەوەیی و جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانە کە کاربەدەستانی ڕژیمی داگیرکەری زایۆنیست لەنێو خاکی سووریاو وڵاتانی دیکە بەڕیوەی دەبا.

نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەدرێژەدا بوونی نایاسایی ئەمریکا لە نێو خاکی سووریاو پاڵپشتی لە ڕیکخراوە تیرۆریستیەکانی شەرمەزار کردو وتی: دیمشق زۆرجار بە بەڕێکردنی نامە بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش وریایی داوە بەرامبەر بە پەرەدان بە بارگرژیەکانی ناوچەکە، کە کاربەدەستانی زایۆنیست بەنیازی پاساویی دامرکاندنی بشیویەکان بوون.

نوێنەری سووریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان پێداگری کرد کە ئێستا کاتی ئەوە هاتوە کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە هەڵوێستی تێکدەرانەی خۆیان دا بچنەوە لەهەمبەر وڵاتانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیاو گەلانی ئەو وڵاتانە.

سەرپەیڤ