کانونی یه‌که‌م 08, 2024 08:48 Asia/Tehran
  • گۆڕانکاریەکانی دەمیشقی پێتەختی سووریا

هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی بارستایەکی بەربڵاولە هەواڵەکان لە بارەی گەیشتنی ناڕازیە چەکدارەکان بۆدەمیشقی پێتەختی سووریا باس وهەواڵی جیی نیگەرانی لە خراپ وشپرزە بوونی دۆخی ئاسایشتی لە دەمیشق دەکات.

سی ئین ئین بانگەشەی کرد کە ئەندامە چەکدارە نەیارەکانی حکومەتی سووریا گەیشتوونەتە شاری دەمیشق ، هەروەها سی ئین ئین ئیدعای کرد هێزەکانی بەرەڤانی کەری بەشارئەسەد تێک شكاون ودەتوانین بڵین کە دەمیشق لە باری سەربازیەوە ڕۆخاوە.

لەلایەکی تر هەواڵدەری ڕوێترز بە گیڕانەوە لە دانیشتووانی پێتەختی سووریا ڕاپۆرتی دا کە دەنگی تەقەی بەرز لە ناوەندی دەمیشق دەبیسترێت. هەروەها میدیاڕووسیەکان بانگەشەیان کرد بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان " کە هەتا ئێستاتەئید یان ڕەت نەکراوەتەوە" هاتنی میلیشیا سەربازیە ناڕازیەکانی حکومەتی سووریا بۆ پێتەختی دەمیشق دەسپێکراوە .

هاوکات لەگەڵ هاتنی ناڕازیان لەسێ مێحوەرەوە بۆ دەمیشق ونەبوونی هێزە بەرگریکارەکانی شارهەواڵەکان باس لە کەوتنی فڕگەی دەمیشق ئەکەن . لەلایەکی تر میدیا ڕووسیەکان هەواڵیان دا کە فڕگەی نێودەوڵەتی دەمیشق لە کارگیڕەکان چوڵ کراوە وفڕینەکان ڕاگیراوە. ڕاپۆرتەکان باس لەوەئەکەن کە هێزە ناڕازیەکانی حکۆمەتی بەشار ئەسەد توانیویانە کۆنترۆڵی بینای ڕادوێ وتەلەفیزیۆن لە شاری دەمیشق بگرنە دەس.

ئەگەرچی تەلەفیزیۆنی حکۆمەتی سووریا لە حاڵی ئێستاکە خەرێکی بڵاوکردنەوەی بەرنامە ئاساییەکانی خۆیەتی. ناڕازیانی چەکدار لە سووریا پیداگریان کر دکە هێزەکانی ئێمە بۆ بڵاوکرانەوەی بەیاننامەی سەرکەوتن خەرێکی چوون بەرەو بینای ڕادوێ وتەلەفیزیۆن لە دەمیشقدان .ئەمە لەحاڵێکدایە کە بەپیی ڕاپۆرتەبڵاوکراوەکان لە میدیا عیبریەکان ناڕازیانی چەکدار لە سووریا خەرێکی ئاڵووێرکردنی پەیام لەگەڵ " ڕژێمی زایۆنیستی"ن . ڕوێترز بە گیڕانەوە لە کاربەدەستانی پلە بەرزی سووریا جەختیان کرد کە سەرۆک کۆمار بەشار ئەسەد دەمیشقی بەرە شوینێکی نادیار بەجیهێشتووە ؛ هەروەها سەرچاوە میدیاییەکان لە فڕینی چوار کۆپتەرلەسەر ئاسمانی شاری دەمیشقی پێتەختی سووریا بەرە لێوارەکانی ئەم وڵاتە هەواڵیان دا.

 

 

سەرپەیڤ