کانونی یه‌که‌م 13, 2024 12:03 Asia/Tehran
  • ئەردەن میوانداری جڤێنی چەندلایەنە بە تەوەریەتی سووریا لە عەقەبە

ئەردەن بۆ میوانداری جڤێنی وەزیرانی کاروباری دەرەوەی حەرەبی وغەیرە عەرەبی بۆ دەسڕاگەیشتن بەڕێگە چارەی سیاسی قەیرانی سووریا لە بەندەری عەقەبە ئامادە دەبێت

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئەردەن "پترا" وەزاڕەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ئەم کۆبوونەوەیە ڕۆژی شەممە بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی ئەردەن ، عەرەبستان، عێراق، لوبنان ،میسر،ئیمارات ، بەحرەین ، قەتەروسکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە عەقەبە بەڕێوە دەچێ. وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا ، تورکیا وبەرپرسیی سیاسەتی دەرەکی یەکێتی ئەوروپا ونێردەی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری سووریایش لە بەشداربووانی ترلەم جڤێن وکۆبوونەوەیەدان.

لەم کۆبوونەوەیەدا ڕێگاکانی پشتیوانی لە نەتەوەی سووریا بۆگواستنەوەی سەرکەوتووانەی دەسەڵات بە پێی بڕیارنامەی ٢٢٥٤ی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەجۆرێک کە داواکاریەکانی نەتەوەی سووریا دابین ویەکپارچەیی خاکیی وئەمنیەت وسەقامی سووریا دەستەبەر بکات، دەدرێتە بەرباس ولێکدانەوە/. ناڕازیانی چەکدارلە سووریا لەبەیانی حەوتی سەرماوەزی ١٤٠٣ ڕێککەوت لەگەڵ ٢٧ی نوامبەری ٢٠٢٤ بە مەبەستی وەلانرانی بەشارئەسەد لە دەسەڵات، ئۆپراسیۆنی خۆیان لەناوچەکانی باکووری ڕۆژئاوا. ڕۆژئاوا وباشووری ڕۆژئاوای حەڵەب دەسپێکرد وسەرەنجام دوای ١١ڕۆژ لەبەرواری یەکشەممە ١٨ی سەرماوەز کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر شاری دەمیشق وچوونە دەری بەشارئەسەد لە وڵاتیان ڕاگەیاند .

لەکۆدەتای ساڵی ١٩٧١ لەسووریا کە بووە هۆی هاتنە سەرکاری حافزئەسەد، لە ٥٤ ساڵی ڕابردوو لەم ماوەیە، سووریا هەمیشە گیرودەی شەڕی ناوخۆیی وململانێ لەگيڵ گروپە چەکدارەکان بووە. بەشارئەسەد کە دوای باوکی لە ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی بووبە سەرۆک کۆماری سووریا لە درێژایی حکۆمەتەکەی دا هەمووکات لەگەڵ ناڕازیان ڕووبە ڕوو بووەتەوە ولە کۆتاییدا گروپە ناڕازیەکانی "hts" توانیی کۆتایی حکومەتی بنەماڵەی ئەسەد ئەنجام بدات. بەپیی ڕاگەیاندنی سەرچاوە ڕووسیەکان ، بەشارئەسەد وبنەماڵەکەی دوای چوونە دەر لە سووریا، چوونەتە مۆسکۆ وڤیلادێمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا پەنابەریەتی سیاسی بەوان بەخشێوە.

 

 

سەرپەیڤ