ئادار 08, 2025 19:00 Asia/Tehran
  • کوژرانی ١٨ میلیشیای سەربە تورکیا لە سووریا

هێزە کانی سووریا ی دێموکراتیک " هەسەدە" لە درێژەی پەلامارەکانی سوپای تورکیا ومیلیشیاکانی سەربەوان لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو بۆسەر ناوچە باکووری وڕۆژهەڵاتیەکانی سووریا هەواڵی دا وڕایگەیاند کەلەم ماوەیە ١٨ کەس لە میلیشیاکان کوژراون.

هەسەدە لە بەیاننامەی خۆی ئاماژەی دایە پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچە باکوور وڕۆژهەڵاتیەکانی سووریا لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو وڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم گروپە لە وەڵام بەم پەلامارانە ، ئۆپراسیۆنی جۆربەجۆروسەرکەوتووانەی ئەنجام داوە وزەبری قورسی لە میلیشیاکانی سەربە تورکیا گەیاندووە ولەم ماوەیەدا ١٨ کەس لە میلیشیاکان کوژراون وچەند ترۆمۆبیلی سەربازی وماتۆڕێکیش تەقیندراونەتەوە. پەلاماری هێزەکانی سوپای تورکیا وگروپەکانی سەربەوان لەدژی ناوچە باکووری وڕۆژهەڵاتیەکانی سووریا لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوو تەشەنای سەندووە. 

سەرپەیڤ