لەئاکامی تەقەی هەڵەی هێزەکانی سوپای رژێمی زایۆنی، دوو چەکداری ئەو رژێمە کوژران.
نوسینگەی کومیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دڵگرانی خۆی ڕاگەیاند لە هەڵسو کەوت بەرامبەر بە لایەنگرانی خەڵکی فەلەستین لەنێو زانکۆکانی ئەمریکاو وتی کە ئەو کارەی پۆلیس لەو زانکۆیانە نەشیاوە.
ڕێکخراوێکی زایۆنیستی ڕایگەیاند کە حیزبوڵڵای لوبنان لەماوەی یەک مانگدا، ٧١٩ جار بە چەکەمەنی جۆراوجۆر هێرشی کردۆتەسەر ئەو رژێمە.
نوسینگەی هەواڵدەری حکومەتی لە کەرتی غەزە ڕایگەیاند کە هاوکات لەگەڵ دۆخی شپرزەی شەڕو بەردەوامی هەژدە ساڵ گەمارۆی ئەو ناوچە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە ڕێژەی هەژاری لەنێو خەڵکی نیشتەجێی ئەو کەرتە سنوری سەدی نەوەدی بەزاندوە.
میدیاکانی ڕژیمی زایۆنیست شەوی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە بە هەزاران ناڕازی زایۆنیست دیسانەوە ڕژانە سەر شەقامەکانی تلاویڤ و هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندان بەدژی نەتانیاهۆو کابینەکەی خوازیاری کشانەوەی دەسبەجێی حکومەتەکەی ناوبراویش بوون.
بەدوای پەرەسەندنی تێکهەڵچوونی نێوان کارگێری زانکۆکانی ئەمریکاو خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین و چوونی پۆلیس بۆنێو زانکۆکان، میدیاکان ڕایانگەیاند کە پەلاماری نامرۆڤانە بۆسەر خوێندکاران و گرتنیان هەروا بەردەوامە.
لە دووسەد و حەوتەمین ڕۆژی دەسدرێژیی زایۆنییەکان بۆ سەر غەززە ، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەم ڕژێمە چەندین جار شەقامێکیان لە ئۆردوگای جەبالیا هەڵکەوتوو لە باکووری کەرتی غەززە بە تووندی بۆردومان کرد.
حیزبوڵڵای لوبنان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند؛ دوو پێگەی سەربازیی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو پێکاوە.
خوێندکارانی خوێندگەکانی ئەمریکا لە ڕۆژانی ئەمداییەدا بوونەتە گۆڕەپانی ناڕەزیاەتی دەربڕێنی سەرانسەری خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ دژ بە سیاسەتی دادکۆکیکارانەی واشینگتۆن لە ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی لە شەڕی دژ بە کەرتی غەززەدا.
پۆلیسی ئەمریکا لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو نۆسەد خوێندکاری لایەنگری فەلەستین و ناڕازی بەرامبەر کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوەی دەست بەسەر کردن.