-
سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتیمانیی کوردستان:کاک «ئاکام» پیاوێکی ئازا‌و مسوڵمان بوو، هه‌رچه‌ند دڵمان گرانبێت ده‌بێت شانازی به‌وه‌وه بکه‌ین که به پاکی گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره
کانونی یه‌که‌م 17, 2022 16:09بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانی عێراق،ئه‌مڕۆ شه‌ممه له‌میانی وتارێکدا له ڕێ و ڕەسمی پێشوازی له ته‌رمی «ئاکام عومه‌ر» فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی کۆماندۆی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: کاک «ئاکام» پیاوێکی ئازا‌و مسوڵمان بوو، ئێمه هه‌موومان مسوڵمانین و هه‌رچه‌ند دڵمان گرانبێت ده‌بێت شانازی به‌وه‌وه بکه‌ین که به سه‌رێکی به‌رز و به پاکی گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره.
-
نێچیرڤان بارزانی بە بێ بەشداری کردنی ھیچ سەرکردەیەکی پارتی لە نەریتێکی یەکێتی دا پەیامی یەکڕیزیی بۆ دەنێرێ: شکستى هیچمان سه‌رکه‌وتنى ئه‌ویتر نییه
کانونی یه‌که‌م 17, 2022 15:30نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی عێراق لە پەیامێکدا کە لە نەریتی پێشوازی کردن لە تەرمی فەرماندەیەکی باڵای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستاندا خوێندرایەوە ڕوو لە بەرپرسانی یەکێتی ڕایگەیاندووە: شکستى هیچمان سه‌رکه‌وتنى ئه‌ویتر نییه،له یه‌کڕیزى و ته‌بایى دا هه‌موومان سه‌رکه‌وتووین، بەڵام له ناته‌بایى و لێکترازان دا، هه‌موومان دۆڕاو و شکستخواردووین.