شوبات 04, 2021 04:03 Asia/Tehran
  • وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ستافی کەشتیە ڕاگیراوەکەی کۆریا ھیچ ڕێگرییەکیان لەبەردەم دا نییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بە پێی بڕیاری داواکاری گشتی، ستافی کەشتیە ڕاگیراوەکەی کۆریا ھیچ ڕێگرییەکیان لەبەردەم دا نییەو دەتوانن بە ئارادی ئێران بەجێ بھێڵن.

«سەعید خەتیب زادە» ڕۆژی چوارشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران لە بەندەرعەبباس وتیشی: ئەم بابەتە دوێنێ بە ئاگاداریی باڵوێزی کۆریای باشووری گەییشت و لە ئەمڕۆوە ستافی ئەم کەشتییە ئەگەر پێیان خۆش بێت، بۆیان ھەیە ئێران بەجێ بێڵن.

ناوبراو لە بارەی گەڵاڵەی ئاشتیی ھێرمۆزیش وتی: ئەم گەڵاڵەیە لە سەر بنەمای میکانیزمی خۆجێیی ئاسایشتی ناوچەییەو بە مەبەستی ئاسانکاری لە دیالۆگی ناوچەیی داڕێژراوە.

خەتیب زادە وتیشی: وردیاتی ئەم گەڵاڵەیە بۆ وڵاتانی ناوچەکە ڕەوانە کراوە، بەڵام ھێندێک لە وڵاتان لەم بوارەدا ھاوکارییان نەکردین.

سەرپەیڤ