رێککەوتنی ئێران و کۆریای باشوور لە بارەی گواستنەوەی سەرچاوە دراڤیەکانی ئێران
سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران و باڵیۆزی کوریای باشور لە ئێران ، لە کۆبوونەوەیەک دا کە لەسەر داوای باڵیۆزی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو ، لە بارەی چۆنیەتی ئاڵوگۆڕپێکردن و بەکارھێنانی بەشێک لە سەرچاوەکانی بانکی ناوەندیی ئێران لە کۆریای باشوور رێککەوتن .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، لەم کۆبوونەوەدا ، رێککەوتنی پێویست لە بارەی گواستنەوەی دراڤەکان بۆ شوێنی مەبەست ئەنجامدرا و بڕیارەکانی بانکی ناوەندیی لە بارەی قەبارەی دراڤەکان و بانکەکانی مەقسەد راگێندرا .
باڵیۆزی کۆریای باشوور لە ئێران رایگەیاند : وڵاتەکەی ئامادەی ئەنجامدانی ھەر کارێکی پویێستە بۆ سودوەرگرتن لە ھەموو سەرچاوە بانکیەکانی ئێران لە کۆریای باشوور و لەمبارەوە ھیچ سنوورێک نیە .
سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێرانیش وێڕای پێشوازیی لە گۆڕانی ھەڵوێستی کۆریای باشوور گوتی : بەدواداچوونی مافەوانیی بۆ قەرەبووی زیانەکانی ھاریکاری نەکردنی بانکەکانی کۆریای باشوور لەم ساڵانی رابردوودا لە جێی خۆی دەمێنێ و لایەنی کۆریایی دەبێ ھەوڵێکی زۆر بدات تا ئەم پێشینە خراپە بسڕێتەوە.