شوبات 24, 2021 16:00 Asia/Tehran
  • کۆریای باشوور قەرزەکانی بە ئێران ئەداتەوە

سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران گوتی : ئەو بڕە پارەی کە بانکی ناوەندیی لای کۆریای باشوور ھەیەتی 7 ملیار دۆڵارە و دانەوەی قەرزەکان لانیکەم بە یەک ملیار دۆڵار دەسپێدەبێت .

بە پێی راپۆری ئیران پرێس ، عەبدوناسر ھیممەتی ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە نێو پەیامنێران دا لە بارەی رێککەوتنی ئێران و کۆریای باشوور لە بواری گواستنەوەی سەرچاوە دراڤیەکان گوتیشی : کۆریای باشوور خۆی خوازیاری دانوستان بو دانەوەی قەرزەکان بووە و ئەوان رێگایان بە ئێمە نیشانداوە و فەرمانی دانەوە دەرکراوە ، کەوابوو ھەر کات کە بیانھەوێ ئەم دانەوە ئەنجام دەبێت و بێتوو نەکرێ ، بەدواداچوونی پێویست ئەنجام ئەدرێ . 

سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران گوتی : دەبێ بزانین بە پێی رێککەوتن چۆن دەکرێ ئەو ھەنگاوە سەرکەوتوانە کۆتایی پێ بێت . 

وتیشی : دانوستان لە گەڵ وڵاتانی وەک عومان ، ژاپۆن ، عێراق و کۆریامان دەسپێکردووە ، ئێستا رەوشەکە باشتر بووە و کارەکان بەرەبەرە دەچێتە پێش . 

سەرپەیڤ