دیداری سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە گەڵ سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی کوماری ئیسلامیی ئێران ، لە گەڵ سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق دیدار و وتووێژی کرد .
دەریاوان عەلی شەمخانی سکرتیری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نشتمانیی ئێران ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنی فالح فەییاز سەرۆکی حەشدی شەعبیی عێراق وێڕای رێزگرتن لە رۆڵی دیاریکەری حەشدی شەعبی لە دابین کردنی ئاسایش و سەقام لە عێراق ، ئەم دامەزراوەی بە یادگاری فەرماندەرانی گەورەی موقاوەمەی ئیسلامیی شەهیدان حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس زانی .
سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ، بە ئاماژە بە واژۆکراوی ئەنجوومەنی نیشتمانیی عێراق لە بارەی کشانەوەی لەشکەریانی بیانی لەم وڵاتە گوتی : خێرایی لە جێبەجێکرانی ورد و بە تەواوەتیی ئەم واژۆکراوە جیا لە کەمکردنەوەی بەرچاوی بارگرژیە ئاسایشی و بگرە سیاسیەکان لە عێراق ، هەنگاوێکی بەرزە لە جێگیربوونی سەقام و ئاسایشی زیاتر لە عێراق .
سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراقیش لەم دیدارەدا وێڕای پیرۆزبایی کردنی بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی هەڵبهژاردنی سەرۆک کۆماریی لە ئێران ، سەقامی سیاسی و ئاسایشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە درێژەی ئاسایشی پاوەجێ لە ناوچەکەدا زۆر گرنگ و کارتێکەر ناوبرد گوتی : ئەمڕۆ عێراق بە رێنوینیەکانی مەرجعیەتی باڵا و فیداکاریی هێزەچەکدارەکان و حەشدی شەعبی بە ئاسایشی قەبوڵکراو و روو لە گەشە گەیشتووە .