«نازەنین زاغەری» دوای تێپەڕ کردنی سزاکەی لە بەرامبەر وەرگیرانەوەی پارە دەست بەسەر گیراوەکەی ئێران ڕادەستی دەوڵەتی بریتانیا کرا
«نازەنین زاغەری» گە بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ بریتانیا لە ئێراندا قۆڵبەست کرا بوو، ئەمڕۆ چوارشەممە دوای تێپەڕکردنی ماوەی سزاکەی لە بەرامبەر سەندرانەوەی پارە دەست بەسەر گیراوەکەی ئێران لە بریتانیا، ڕادەستی دەوڵەتی لەندەن کرا.
«نازەنین زاغەری» شارومەندی ئێرانی_بریتانی کە لەژێر ناوی بەڕێوەبەری پرۆژە لە کۆمپانیای کۆمەڵە میدیای «تامسۆن ڕۆیتێرز» چالاکیی دەنواند، سێھەمی ئاپریلی ٢٠١٦ی زایینی لە ئێراندا قۆڵبەست کرا.
«نازەنین زاغەری» بە ئەندامەتی لە کۆمپانیاو دامەزراوە بیانییەکان لە داڕشتنی گەڵاڵەو ڕاپەڕاندنی پرۆژە میدیایسی و سایبێرییەکان بە مەبەستی ڕوخاندنی بەرەبەرەی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەشداریی ھەبووە.
«زاغەری» لە دادگەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا پێنج ساڵ زیندانی بۆ بڕا بووەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھیەواڵدەریی فارس، خولی پێنج ساڵەی سزاکەی «زاغەری» کۆتایی ھات و ناوبراو لە بەرامبەر ئازادکرانی ٥٣٠ ملوێن دۆلار پارەی دەست بەسەرداگیراوی ئێران و ڕزگار کرانی ئێرانیەک لە بریتانیا گۆڕدرایەوە.
٥٣٠ ملوێن دۆلارە دەست بەسەرداگیراوەکەی ئێران بەرلە ئازادکرانی «زاغەری» کراوەتە ھەژمارێکی بانکیی ئێرانەوە.
ئەو قەرزارییەی بریتانیا بە ئێران پەیوەستە بە گرێبەستی کڕینی تانک و دەبابەگەلی «چیفتەن» لە ساڵی ١٣٥٠ی کۆچیی ھەتاوی واتە حەوت ساڵ بەرلە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە نێوان وەزارەتی بەرەڤانیی بریتانیاو حکومەتی پاشایەتیی پالەوی دا کە بڕیار وابوو بە گوێرەیەوە ھەزارو ٥٠٠ دەبابەو ترۆمبیلی زرێدار ڕادەستی ئێران بکرێت.
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئەو گرێبەستە ھەڵوەشایەوەو بە سەرنجدانی ئەوەی کە ئێران تەواوی پارەی کڕینی دەبابەکانی دابوو، داوای وەرگرتنەوەی پارەکەی کرد. بەڵام لەو کێشانەی نێوان ئێران و بریتانیا لە پرسی وەرگرتنەوەی ئەو پارەیە سوودێکی ٢٠ ملوێن پاوندییە کە دەبا لە پارەسەرەکییەکەش زیاد کرا بایە.
بڕێک لە کارناسانی ئابووری لەو باوەڕەدان کە بریتانیا بە قۆستنەوەی دەست گرتن بەسەر ئەو پارەیەی ئێران لە ماوەی ٤٨ ساڵ دا سوودێکی زۆری دەستکەوتووە.