نیسان 27, 2022 11:14 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانیی چین گەییشتە تاران

وەزیری بەرەڤانیی چین بە مەبەستی وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ھێزە چەکدارەکانی ئێران گەییشتە تاران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ژەنراڵ «وی فنگ ھێ» وەزیری بەرەڤانیی چین ئەمڕۆ چوارشەممە بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «موحەممەد ڕەزا ئاشتبانی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزەچەکدارەکانی ئێران گەییشتە تاران.

بڕیارە وەزیری بەرەڤانیی چین لەگەڵ کاربەدەستانی باڵا دیدار بکات و  سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکان و ڕێگاکانی بەرز کردنەوەی ئاستی ھاوکاریی ھێزەچەکدارەکان، پەیوەندیی دوو قۆڵی و پرسەکانی جێی سەرنجی ھەردووک وڵات وتووێژ بکات.

سەرپەیڤ