قاڵیباف: تیرۆری شەھید «خودایی» دۆش دامان و دڵڕەقیی ڕژێمی زایونیی ئاشکراتر کرد
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی: ڕووداوی تیرۆریستیی شەھید کردنی پاسداری بەجەربەزەی بەرگریکاری گڵکۆ پیرۆزەکان شەھید «سەییاد خودایی» جارێکی تر بیچمی تژی لە دۆش دامان و دڵڕەقیی ڕژێمی زایونیی ئاشکراتر کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد باقڕ قاڵیباف» ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکی پیرۆزبایی و سەرەخۆشی کردنی شەھید بوونی «حەسەن سەییاد خودایی» لە بەرگریکارانی گڵکۆ پیرۆزەکان لە ئاسانەی خەزرەتی ئیمامی زەمان، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی (مدظلهالعالی)، جەماوەری بەشەرەفی ئێران، ھاوسەنگەران و بنەماڵەی بەڕێزی، نووسی: ڕووداوی تیرۆریستیی شەھید کردنی پاسداری بەجەربەزەی بەرگریکاری گڵکۆ پیرۆزەکان شەھید «سەییاد خودایی» جارێکی تر بیچمی تژی لە دۆش دامان و دڵڕەقیی ڕژێمی زایونیی ئاشکراتر کرد.
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتیشی: دوژمنانی دڵکوێر کە لە بەرنگار بوونەوەی تاقەت و پشوودرێژی و لە خۆبردوویی و خۆڕاگریی ئەم گەلە دۆش داماون ڕوویان لەم چەشنە ھەنگاوە سەرشۆڕانەو بە دەر لە پێوەرە نێونەتەوەیی و مرۆڤییەکان کردووە کە بێ گومان ھیچ دەستکەوتێکی نابێت بۆیان.
قاڵیباف لە درێژەدا وتیشی: شەھیدی پایەبەرز «حەسەن سەییادخودایی» دوای ساڵانێکی زۆر خەبات لە پێناوی ئارمانجەکانی شۆڕش و بەھا ئیسلامییەکان و نەریتی ئەھلی بەیت(ع) بە فەیزی شەھادەت گەییشت ھەتا ئەوە بسەلمێندرێت کە ڕۆڵەکانی گەلی پاڵەوانی ئێران بە ویستێکی پۆڵایینەوە وەک ھەموو جارێک سەربەرزو بەجەربەزە، واز لە ئارمانجەکانی دژە ئیستیکباری و دژایەتی کردنی ڕژێمی قیزەونی زایونی ناھێنن.
جەختیشی لەوە کردەوە کە: وا ھەڵدەگرێ کە دامەزراوە ئاسایشتی و ھەواڵگرییەکان لە بارەی ناس کردن، سزادانی بکەران و پێکەرانی ئەم ڕووداوە تیرۆریستییە ھەنگاوی پێویست ھەڵگرن.