شوبات 03, 2024 10:30 Asia/Tehran

وەزارەی ئیتڵاعاتی ئێران ڕایگەیاندووە: لە گەورەترین هەڵمەتی چەنڕەهەندیی خۆیدا دەیان سیخوڕی موساد لە ٢٨ وڵاتی جیهان لە ئاسیا و ئەورووپا و ئەفریقای ناسکردووە. بە پێی ئەو بەڵگانەی دەستی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران کەوتووە، ژمارێک کەسانی شەڕاشۆ دەستبەسەرکران کە دەستیان هەبوو لە چەن هەڵمەتی تیرۆریستی لە ئێراندا و هەروەها چەن سیخوڕێکی ئێرانیی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتیش ناسکران.

هەروەها لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: دەزگە سیخوڕییەکان لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، ماڵپەڕەکانی کۆچ و کۆچبەری و دیتنەوەی خاڵی لاوازیی کەسانێک کە لە هاتووچۆی بەردەوامی ئێراندا بوون، دەستیان دەدایە پێوەندی کردن بەوانەوە و دەیانخستنە نێو پرۆسەی سیخوڕییەوە. 

سەرپەیڤ