نیسان 12, 2025 14:48 Asia/Tehran
  •  خەمۆکی لە منداڵاندا و نیشانەکانی

خەمۆکی تەنها کاریگەری لەسەر کەسانی گەورە نییە بەڵکو منداڵان دەتوانن تووشی خەمۆکی ببن. گرنگە زوو یارمەتی وەربگرن ئەگەر پێیان وایە منداڵەکەیان لەوانەیە خەمۆکی هەبێت. تا زیاتر درێژە بکێشێت ئەگەری تێکدانی ژیانی منداڵان زیاتر دەبێت و دەگۆڕێت بۆ کێشەیەکی درێژخایەن.

 

نیشانەکانی خەمۆکی لە منداڵاندا

  •     دڵتەنگی
  •     بەردەوام توڕە بوون
  •     گرنگی نەدان بەو شتانەی کە پێشتر چێژیان لێ وەرگرتووە.
  •     هەستکردن بە ماندوێتی زۆرکات.
  •     کێشەی خەوتن واتە زۆر خەوتن جیاواز لە کەسێکی ئاسایی.
  •     نەمانی سەرنج
  •     کەمتر مامەڵەکردن لەگەڵ هاوڕێکانی و خێزانەکەی.
  •     نەمانی توانای بڕیاڕدان
  •     خواردنی ژەمەکان زۆر زیاتر لە ڕێژەیی ئاسایی یان زۆر کەم خواردن.
  •     گۆڕانکاری گەورە لە کێشی لەشدا.
  •     ئارام نەگرتن
  •     بێهێزبوون
  •     هەستکردن بە تاوانباری یان بێ بەهایی
  •     بیرکردنەوە دەربارەی خۆکوشتن یان زیانگەیاندن بە جەستە وەک بڕینی پێستیان یان دەمارییان.
  •     هەندێکیان نیشانەی جەستەیییان هەیە، وەک سەرئێشە و ئازاری گەدە.
  •     منداڵانی گەورەتر کە خەمۆکن لەوانەیە ماددە هۆشبەرەکان یان مەی بە شێوەیەکی خراپ بەکاربهێنن.
  •  
  •  

سەرپەیڤ