کانونی یه‌که‌م 03, 2020 19:51 Asia/Tehran
  • کوژرانی چوار ئەندامی پەکەکە لە پێکدادان لەگەڵ سوپای تورکیا

وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاند: چوار ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پێکدادان لەگەڵ ھێزەکانی سوپای تورکیا کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی تورکیا، وەزارەتی بەرەڤانیی ئەم وڵاتە ڕایگەیاندووە: لە ئەنجامی پێکدادانی ھێزەکانی سوپای تورکیا و بوردومانی ئە ڕێگایانەی دەچنەوە سەر مۆڵگەی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان، چوار ئەندامی پەکەکە کوژاون.

بەرلەمە وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا باسی کوژرانی لەشکرییەکی تورکیای کرد بوو لەم پێکدادانەدا.

ئەمەو لە لایەکی ترەوە بە قسەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، بە قۆڵبەستکرانی دوو کەسی دیکە لە ئەندامانی پەکەکە ژمارەی ئەو ئەندامانەی پارتەکە کە لە ئەمساڵ دا بە ھۆی سوپای تورکیاوە قۆڵبەست کراوەن گەییشتووەتە ٢١٨ کەس. 

ڕەوتی ئاشتیی بۆ چارەسەر کردنی کێشەی کورد لە تورکیا لە دیسامبەری ساڵی ٢٠١٢ دەستی پێ کراو دوابەدوای تەقینەوەکەی پریسوس لە ژولای ٢٠١٥دا پەکی کەوت و دوای ئەوە سوپاو هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا پەلاماری سەر بنکەو مەتەرێزەکانی یەکتریان دەست پێ کردەوە .

سەرپەیڤ