نیسان 10, 2021 10:23 Asia/Tehran
  • داراییەکانی قارایلان، بایک و کاڵکان لە تورکیا دەستی بەسەردا گیرا

بە پێی ڕاگەیاندنی حکومەتی تورکیا، داراییەکانی 377 کەس لە ئەندامانی جەماعەتی گولەن، پەکەکە و کەجەکە لە قازانجی حکومەت دەستی بەسەردا گیرا.

 

بە  پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی فەرمیی حکومەتی تورکیا ھەواڵی بلۆکە کرانی داراییەکان 377 تاوانباری کودەتاکەی 15 ی جوولای لەوانە فەتحوڵڵا گولەنی راگەیاند .

بە پێی ئەو ڕاگەیێندراوە 205 کەس لە جەماعەتی گولەن، 86 کەس ئەندامی داعش،  65 کەس بە تاوانی ئەندامێتی لە پەکەکە و کەجەکە و 9 کەسیتریش  بە ئەندامێتی لە ڕێکخراوی (DHKP-C تاوانبار کراون.

ناوی فەتحوڵڵا گولەن ڕێبەری جەماعەتی گولەن، جەمیل باییک، موراد قەرەیلان و دوران کاڵکان لە ئەندامانی پەکەکە، ئەکرەم دومالی ڕۆژنامەڤانی ڕۆژنامەی زەمان، حەمدی ئاکین ئیپک سەرۆکی هۆڵدینگی ئیپەک و هیدایەت کاراجا بەرپرسی پێشووی کەناڵی تەلەڤیزیۆنی سامان یولو لە نێو تاوانباران دەبینریت. هەروەها ژمارەیەک لە ئەو کەسانە کوردی سووریان.

سەرپەیڤ