شوبات 09, 2022 09:17 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی تورکیا :پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکەینەوە

«مەولود چاوشئۆغلۆ» وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکەینەوە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەنقەرە بەڵێنی داوە لەپرسی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەیان و ڕژێمی زایونی، هیچ هەنگاوێک ناگرێتەبەر کە دژی دۆزی فەڵەستین بێت و هەموو کاتێک رێز لەو بنەمایە دەگرێت.

«مەولود چاوشئۆغلۆ» وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی سێشەممە لە ئەنقەرە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: «ئیسحاق هێرزۆگ» سەرۆکی ئیسرائیل مانگی ئازاری ئەمساڵ سەردانی ئەنقەرە دەکات و چاوەڕێ دەکرێت هەردولا باڵوێزی وڵاتەکانیان لە ئەنقەرە و تەلەبیب دەستبەکاربکەنەوە، ئەوەش لەچوارچیوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات دێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەر هەنگاوێک کە دەیگرینەبەر لەچوارچێوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئیسرائیل لەسەر حسابی دۆزی فەڵەستین نیە، وەک ئەوەی هەندێک وڵات ئەو هەنگاوەیان گرتوەتەبەر، لەم پرسەدا هەڵوێستی ئێمە جێگیرە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەوەشی خستوەتەڕو، ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئیسرائیل هاوکار دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان فەڵەستین و ئیسرائیل، ئەویش لەرێگەی چارەسەری دو دەوڵەت کە تورکیا وەک بنەمایەکی نەگۆڕ پشتیوانیی دەکات.

سەرپەیڤ