شوبات 25, 2023 22:25 Asia/Tehran
  • ستایشی هاوکارییەکانی ئێران بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا

کونسولی گشتیی تورکیا لە مەشهەد، ناوەندی پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی (باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە یارمەتیدانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتە بەرز نرخاند.

لەم پێوەندییەدا و بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ «فاتح تۆپچو»، کونسوڵی تورکیا لە مەشهەد، ڕۆژی شەممە، لە دیدارێکدا لەگەڵ «یەعقوب عەلی نەزەری» پارێزگاری خۆراسانی ڕەزەوی لە کونسوڵخانەی تورکیا، ڕایگەیاند: "هاودەنگیی وڵاتان، بەتایبەتی ئێران، بۆ تورکیا لە ئاراستەی پەڕینەوە لەم دۆخەی ئێستا جێگای ڕێزە.

«یەعقوب عەلی نەزەری» پارێزگاری خوراسانی ڕەزەوی، لە یاداشتێکی سەرەخۆشیدا لە لێنووسی یادمان دا کە لە کونسوڵخانەی تورکیا لە مەشهەد کراوەتەوە، وێڕای دەربڕینی دڵسۆزی و هاوخەمی بۆ گیان لەدەستدانی هاووڵاتیانی تورکیا لە بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە، بۆ هەر چەشنە هاوکارییەک  لەگەڵ وڵاتی دۆست و برای تورکیا ئامادەبوونی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ