زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا
ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتی سروشتیی تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند: ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتە بۆ زیاتر لە ٤٤ هەزار و ٢١٨ کەس زیادی کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی «ئافاد»ی تورکیا، لە ماوەی ١٩ ڕۆژی ڕابردوودا ٩ هەزار و ١٣٦ پاشەلەرزە ڕووی داوە کە گەورەترینیان شەش پۆیینت شەش پێوەری ڕێختەر بووە.
«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیاش لەم دواییانەدا، ئاوەدانکردنەوەی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی لە ماوەی ساڵی داهاتوودا ڕاگەیاند و داوای لە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە کرد کە بۆ پێ و شوێنگرتنی دەرەنجامی ھەڵسەنگاندنەکانی زیانی ماڵەکانیان سەردانی ئەو داتابەیسە بکەن کە تایبەت بەو بابەتە ڕێکخراوە.
دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا، جگە لە ڕاگەیاندنی حەوتەیەک ماتەمینی گشتی، پەرلەمانی ئەم وڵاتە لەسەر پێشنیاری حکومەت باری نائاسایی بۆ ماوەی سێ مانگ لە پارێزگا بوومەلەرزە لێکەوتووەکانیش پەسەند کرد.