شوبات 26, 2023 23:30 Asia/Tehran
  • لە ئەنجامی بوومەلەرزە کلیسایەک لە تورکیا ڕووخا

بەهۆی بوومەلەرزەکانی «قەهرەمانمەرەش»ەوە کە بە "کارەساتی سەدە" ناودەبرێت، کلیسای ئۆرتۆدۆکسی رۆمەکان لە قەزای «ئانتاکیا»ی سەربە پارێزگای «هاتای» داڕووخاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەربە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئانادۆلۆ، کلیسای ئۆرتۆدۆکسی رۆمەکان کەسەرەتا بەمۆڵەتی «ئیبراهیم پاشا»کوڕی «محەمەد عەلی» لەساڵی ١٨٣٣ لە سەردەمی «بیلاد ئەلشام» لەمیسر لە دار دروستکراو بەهۆی بوومەلەرزەکەی ساڵی ١٨٧٢ی داڕووخابوو، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەش داڕووخایەوە.

کلیساکە دەکەوێتە سەر شەقامی حورییەت و بەهۆی بوومەلەرزەکانی قەهرەمانمەڕەشەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و بووەتە وێرانە.

لە کاتێکدا تەنها بەشێکی کەم لە تابلۆکانی بنمیچی کلیساکە وەک خۆی ماوەتەوە، چوار وێنە کە بە دیوارەکانی کلیساکە هەڵواسرابوو، کەوتوونەتە ژێر داروپەردوو.

گەییشتن بەکڵێساکە کەبەهۆی داروپەردووی باڵەخانە دارڕووخاوەکانی چواردەوری داپۆشراوە، ئەستەمە.

هەروەها ئەو خاچەی کەلە بنمیچی لای پێشەوەی کڵێساکە هەڵواسرابوو، بەهۆی بوومەلەرزەوە کەوتووەتە ژێر داروپەروو.

سەرپەیڤ